Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 11:27

لە نوگرە سەلمان گۆڕێکی بەکۆمەڵ دەدۆزرێتەوە

گوماندەكرێت قوربانییەكانی هاووڵاتی كوەیتی بن
کوردستان TV
100%


پارێزگاری موسەننا، دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی تری لە بیابانەكانی سنووری ئەو پارێزگایە راگەیاند كە گوماندەكرێت قوربانییەكانی هاووڵاتی كوەیتی بن.

ئەمڕۆ شەممە 27ی تەمووزی 2019  ئەحمەد مەنفی جەودە، پارێزگاری موسەننا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە بادیەی سەماوە دۆزیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان زانیارییان دەستکەوتووە لەسەر بوونی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی نوگرەسەلمانی سەماوە و ئیدارەی پارێزگاش لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردوەتەوە کە رێکارە یاساییەکان بگرنەبەر و بیپارێزن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی دۆزینەوەی روفاتی دیلێکی کوەیتی لە بیابانەکانی سەماوە راگەیاند کە تەرمەکەی رادەستی پزیشکی دادوەری بەغدا کراوە.

رۆژی (25)ی ئەم مانگەش پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال لە بیابانەکانی نوگرەسەلمان دەستپێکرد، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان رووفاتی (80) ژن و منداڵی تێدایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زستانی ساڵی (1988) و سەرجەم قوربانییەکان كوردن.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.