تورکیا پیرۆزبایی لە میر حازم تەحسین بەگ دەکات بەبۆنەی دیاریکردنی وەک میری نوێی کوردانی ئێزدی.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: پیرۆزبایی لە حازم تەحسین بەگ دەکەم بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک میری ئێزدییەکان، تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی ئێزدییەکان سەرەڕای گشت ھەڕەشەکان بە تایبەتی کردەوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە.
لە دوای کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کە لە ساڵی 1944وە میری ئێزدییەکان بوو، ئەمڕۆ کوڕی ناوبراو وەک میری نوێی ئێزدییەکان دیاری‌کرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ته‌مموز له په‌رستگای لالش له قه‌زای شێخان، حازم به‌گ به‌فه‌رمی وه‌ك میری ئێزیدیان دانرا، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی میر به ره‌زامه‌ندی جڤاتی باڵای روحانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.