به‌رگریی شارستانیی سۆران رایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی 2 هاووڵاتی ده‌ستپێده‌كات، كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش دوا گه‌ڕان ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رگریی شارستانیی سۆران هاتووه، له كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مڕۆ 27ی 7ی 2019ه‌وه گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی گه‌ڕان ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕان به‌دوای هه‌ردوو ته‌رمی ونبوودا، كه یەکێکیان ناوی فەرمان غەفوورەو ماوەی مانگێکە خنکاوە، ئەو دیکەشیان ناوی عەبدولباست یونسە، تەمەنی 10 ساڵە و ماوەی 40 رۆژە خنکاوە.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 150 كارمه‌ندی 17 بنكه‌ی به‌رگری شارستانی و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش به‌شدارن و خه‌ڵكی خۆبه‌خش ده‌توانن له‌و باره‌یه‌وه هاوكار و به‌شداربن بۆ گه‌ڕان به‌درێژایی ئاوه‌كانی خه‌لان پیاوه، گه‌لی سرێشمه، ئاوی گه‌لی، كانی ماران، گه‌لی بێخاڵ، كاولۆكان، جندیان، به‌رزێوه، واركه‌ون، به‌رسرین، روه‌و رێزان، روه‌و ناوپردان، باسان، مه‌ران، ئێنێ، وه‌ك دوایه‌مین خاڵی كۆتایی پشكنین و خاڵی شوێنی روداو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.