بە هەوڵی لایەنی پهیوهندیداری حکومەتی هەرێمی كوردستان دوو لەو هاووڵاتیانە ئازاد کران و ئاژەڵەکانیشیان بۆ گەڕێندرانەوە.
دوای ئهوهی ئەمڕۆ لەکوێستانەکانی کێلەشین چوار هاووڵاتی ڕەوەند و کاسب کار لەلایەن پاسدارانی ئێران دەست گیرکران و نزیکەی 200 سەر ڕەشە وڵاغ و ئاژەڵی هاووڵاتیان دەستی بەسەر داگرت ئێوارەی ئەمڕۆ بە هەوڵی لایەنی حکومەتی هەرێم 2 لەو هاووڵاتیانە ئازاد کران و ئاژەڵەکانیشیان بۆ گەڕێندرانەوە.
دوو هاووڵاتی دیکەش کە پیشەیان کاسبه و مەڕدارن بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتبوونە دەست پاسداران و تائێستا ئازاد نەکران و بەپێ سەرچاوەیەک ئەو دوو هاووڵاتیە بەئۆتۆمبێلەوە بردراوان بۆ شاری شنۆ و دەست بەسەر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.