لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، وهزارهتی خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بۆ وەرگرتنی ڕاو پێشنیازی مامۆستایان و بەشداری پێکردنیان لە داڕشتنی کارنامەی چوار ساڵی کارکردن، وەزارەت داوا لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان دەکات، پێشنیازەکانیان بۆ وەزارەت بنێرن.
راشیدهگهیهنن ، لە دواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت کە لە ڕۆژی (٢٤/٧/٢٠١٩) بەڕێوەچوو، ئەنجومەن بڕیاریدا لێژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی پێشنیازی زانکۆکانی کوردستان بەمەبەستی ئامادەکردنی کارنامەی چوار ساڵی کارکردنی وەزارەت".
وهزارهتى خوێندنى باڵا دهشڵێت ، مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان بۆیان هەیە لەڕێگەی ئیمێڵی ([email protected])، ڕاو پێشنیازیان بۆ کارنامەی چوار ساڵی کارکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بنێرن.
ڕاشیدهگهیهنن بۆ ئەوەی مامۆستایانی زانکۆ پێگەو کاریگەریان لەسەر پرۆسەی خوێندن لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا هەبێت، بەشداریان پێدەکرێت لەڕێگەی وەرگرتنی ڕاو پێشنیازیان بۆ کارنامەی چوار ساڵی کارکردن، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتن و جێبەجێ کردنی پلانی کارکردن".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەشدا "مامۆستایانی زانکۆ، دەتوانن لەماوەی (١٠) رۆژدا واتە لە ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٨/٧/٢٠١٩) تاکو (٧/٨/٢٠١٩)، پێشنیاز و بۆچوونیان لەبارەی ئەو بابەت و پرۆژەو بەرنامانەی کە پێیان باشە وەک کارنامەی وەزارەت، بنێرن بۆ وەزارەتەکەمان و لەلایەن لێژنەی تایبەتمەند سەیری تەواوی پێشنیازەکان دەکرێت و لەکارنامەی چوار ساڵی کارکردنی وەزارەت جێگەی بۆ دەکرێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی راسپاردوە لەماوەی (٣٠) ڕۆژدا لەژێر رۆشنایی هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەم، کارنامەی وەزارەت دابڕێژن و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بكەن بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە، بۆ دەوڵەمەندکردن و وەرگرتنی پێشنیازی بەسود و زانستیش، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە رای مامۆستایانی زانکۆش وەربگرێت و لەم پڕۆسەیەدا بەشداریان پێبکات.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.