لهروونكردنهوهیهكدا جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، سەبارەت بە لێدوانەکانی عەبدولسەتار مجید وەزیری پیشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکوومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە.
گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دهشڵێتع ، لە کاتێکدا پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل وخانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.