له درێژه‌ی خۆئاماده‌كردنی یانه‌كان بۆ وه‌رزی نۆێ و له جامی دۆستانه‌ی نێو ده‌وله‌تی بۆ یانه پاله‌وانه‌كان كاتژمێر ده‌و پێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی و به‌نفیكای پورتوگالی رووبه‌روی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
یانه‌ی میلان له‌م هاوینه چه‌ند یاریزانێكی كریوه‌و ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی بۆ وه‌رزی نۆێ ئاماده بكات و له‌م پالهوانێتیهش یاریه‌كی له‌به‌رامبه‌ر بایرن ئه‌نجام داوه‌و به گۆلێك توشی دۆراندن بووه و له پله‌ی دوازدهههمو كۆتایی ریزبه‌ند دێت، له به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی به‌نفیكا دوو یاری ئه‌نجام داوه به‌سێ گۆلی بێ وه‌لام له‌یانه‌ی كوادلاخارای مه‌كسیكی برده‌وه‌و له‌یاری دووه‌میش به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك شكستی به یانه‌ی ڤیۆرنتینای ئیتالی گه‌یاند ئێستاش خاوه‌نی شه‌ش خاله‌و له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت بۆیه چاوی له‌به‌ده‌ست هێنانی سێیه‌م سه‌ركه‌وتنه‌و ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نایاب ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واو بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.