ڤێرمایلنی به‌لجیكی یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤیسێل كۆبێی ژاپۆنی كرد‌و له لایه‌ن تیپه نوێیه‌كه‌یه‌وه به میدیاكان ناسێندرا
ڤێرمایلنی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو چووه ڕیزی ڤیسێل كۆبێ و دوای په‌یوه‌ندیكردنی به یانه ژاپۆنیه‌كه ڕایگه‌یاند كه شانازی به كاروانی یاریكردنی له ڕیزی بارسێلۆنا ده‌كات و ئێستاش خۆشحاڵه به‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا تاقیده‌كاته‌وه
به‌رگریكاره به‌لجیكیه‌كه به‌ڵێنیشیدا ته‌واوی تواناكانی بۆ سه‌رخستنی ڤیسێل كۆبێ و تۆماركردنی ئه‌نجامی باش و ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ بۆ یانه‌كه بخاته‌گه‌ڕ، جێگای باسه ڤێرمایلن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له ڕیزی بارسێلۆنا بوو، له‌م ماوه‌یه‌شداو بۆ یه‌ك وه‌رز به خواستن له ڕیزی ڕۆما یاری كرد، به‌ڵام به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی پێكانه‌كانی، ئیداره‌ی بارسێلۆنا بڕیاریدا به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری بێت، ڤێرمایلن درێسی ژماره چواری له پێكهاته‌ی ڤیسێل كۆبێ پێبه‌خشراو له یانه‌كه‌دا شان به شانی ئینیێستاو ڤییاو سامبرو پۆدۆلسكی یاری ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.