Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:26

پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی دیاریکردنی ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان دەکات

به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و وه‌زیری شه‌هیدان
کوردستان TV
#7
100%


لیژنەی یاسایی و لیژنەی كاروباری شەهیدان لەپەرلەمانی كوردستان تاوتوێی پێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی ۳ی ئابی هەموو ساڵێکیان وەکو یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان كرد.

بەمەبەستی تاووتوێکردنی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپێشنیازی بڕیاری دیاریکردنی 3ى ئابی هەموو ساڵێک وەکو یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کەلەلایەن پەرلەمانی کوردستان ئاراستەیان کرابوو، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی تەمووزی 2019 هەردوو لیژنەی كاروبارى یاسایی و لیژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی کوردستان پێشوازییان كرد لە د.ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و عبداللە حاجی مه‌حمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەهۆڵی لیژنەی كاروبارى یاسایی بەڕێوەچوو، خاڵ بەخاڵی پێشنیازە بڕیارەکە تاووتوێکرا کە تایبەت بوو بە دیاریکردنی ڕۆژی 3ى ئابی هەموو ساڵێک بەیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان کە لەسەر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەنجامدرا، پێشنیازە بڕیارەکە خۆی لە 5 خاڵ دەگرێتەوە لەگەڵ هۆیەکانی دەرچوواندنی، کە لەئێستادا لەپەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوەو بڕیار وایە لە ڕۆژی 8ی ئابی ئەمساڵ لەدانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.