خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لقه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سند كراوه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی پارتی له‌و باره‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان هه‌یه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا تاوتوێ كراوه.
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1125292574337892/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.