رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا ئاشكراى ده‌كات، كه ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له خاكی سوورریاوه دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكی عێراق، كه چالاكییه‌كانیان پچڕپچڕو كه‌مه‌و سه‌قاڵی دووباره خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ن.
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مریكی له نوێترین راپۆرتیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، دوای تێكشكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ژماره‌یه‌ك له پاشماوه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه، دزه‌یان كردووه‌ته نێو خاكی عێراق و ده‌یانه‌وێت جارێكى تر رێزه‌كانیان یه‌ك بخه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌كه پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، رایگه‌یاندوه" له ئێستادا ئه‌و تیرۆرستانه سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شكسته‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا هاتووه رێزه‌كانیان لێكههڵوهشاوهتهوهو چالاكییه‌كانیان پچڕ پچڕ‌و كه‌م بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه دزه‌یان كردووه‌ته ناو خاكی عێراق، له بیابانییه چۆڵه‌كانی رۆژئاوای عێراق خۆیان حه‌شارداوه‌و له گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌دا رۆژانه كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.