وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە لۆگۆ بە رەنگی جیاواز لە تاكسیەكانی پارێزگاكان بدرێت و ئەمساڵ بڕیارەكە دهچێته بواری جێبەجێ كردن.
لهم بارهیهوه لەو بارەوە سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی كاری تاكسی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم تاكسییەكانی كوردستان لۆگۆی لێبدرێت.
دهشڵێت لۆگۆی تاكسییەكانی پارێزگای سلێمانی ڕەنگی شین و پارێزگای هەولێر ڕەنگی سوور و پارێزگای دهۆكیش ڕەنگی ڕەش و تاكسییەكانی قەزا و ناحییەكانیش لۆگۆی ڕەنگی قاوەیی لێدەدرێت.
باسی لەوەشكرد، ئهمساڵ بڕیارەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە و پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا كۆمپانیای جێبەجێ كار كارەكانی تەواو بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارەكە به مهبهستی رێكخستنهوهی كاری تاكسییە لە هەرێمی كوردستان كە وهزارهتی ناوخۆی بڕیاری لێداوە، پڕۆژهكه به تهندهر دهدرێت به كۆمپانیایهك و پێویسته له ماوهی 6 مانگدا كۆمپانیای جێبهجێكار كارهكانی تهواو بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.