Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 12:41

زێی دوکان به‌ته‌واوی وشک ده‌کرێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قایمقامیه‌تى قه‌زای دوكان رایده‌گه‌ێنێت ،به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا له‌ زێی‌ دوكان خنكابوو، ئاوی زێی دوكان به‌ته‌واوی ووشك ده‌كرێت.

سیروان سه‌رحه‌د  قایمقامیه‌تى دوكان رایده‌گه‌ێنێـت ، به‌شێك له‌ ئاوی زێی دوكان گیراوه‌ته‌وه‌ تا تیمی مه‌له‌وانی دوكان بتوانن ئاسانتر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ بدۆزنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

قاییمقامی‌ دوكان  ده‌شڵێت دوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زیری كاره‌با و به‌ هه‌ماهه‌نگی به‌شی كۆنتڕۆڵی به‌نداوی دوكان، له‌ كاتژمێر 4ی به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی وشك بوونى ئاوی زێی دوكان ده‌ستپێده‌كات

 
ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ تیمی مه‌له‌وانی دوكان و مه‌له‌وانانی دوكان و ئاسیش و پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن تا بتوانن ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ بدۆزنه‌وه‌.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.