Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 12:41

به‌بریاری دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رکرا

به‌پێی مادده‌ی 456 ی یاسایی عێراقی
کوردستان TV
100%


 به‌پێی بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرا.

فه‌رمانه‌كه‌ به‌پێی ماده‌ی 456 ی یاسایی عێراقیه‌.


مادەی 456


بڕگەی یەکەم ( 456/ 1 ) :

سزادەدرێت بە بەندکردن ( الحبس ) هەرکەسێک هەستێت بە ڕادەستکردنی سامانێکی گواستراوە لە خاوەنداری کەسێکەوە بۆ خۆی یان کەسێکی تر یان بۆ ژێردەستی خۆی یان کەسێکی تر بگوێزێتەوە لە یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە :

أ/ بەکارهێنانی ڕێگاکانی فێڵبازی .

ب/ بەکارهێنانی ناوی درۆ یان وەسفی ناڕاست یان باسکردنی شتێکی درۆ لە سەر ڕوداوێکی دیاریکراو کە ببێتە هۆی فریودانی تاوان لێکراو و پاڵپێوەنانی لەسەر ڕادەستکردنی سامانەکە .

بڕگەی دووەم ( 456 / 2 ) :

بەهەمان شێوە سزادەدرێت هەرکەسێک بە یەکێک لە ڕێگاکانی پێشوو وای لە کەسێک کردبێت کە بەڵگەنامەی بوونی قەرز یان دەستکاری کردنی سامانێک یان پاکانە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تر کە بکرێت بۆ سەلماندنی مافەکانی خاوەندارێتی یان هەر مافێکی تری ڕاستەوخۆ ڕادەستکردبێت یان گواستبێتەوە، یان بەهەر ڕێگایەکی پێشوو وای لە یەکێک کردبێت کە بەڵگەنامەیەکی لەوجۆرە واژۆبکات یان هەڵی بوەشێنێتەوە یان لەناوی ببات یان هەمواری بکات .

حوکمی سزای بەندکردن ( الحبس ) لە نێوان ( 3 ) مانگ بۆ ( 3 ) ساڵ بەندکردنە لە گرتوخانە .

1

 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.