به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز، له ڕۆژانى داهاتوو به‌ریتانیا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندانى سه‌ربازى زیاتر بۆ وڵاتى به‌حرێن ده‌نێرێت بۆ یارمه‌تیدانى هێزى ده‌ریایى تا پارێزگاری له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان بكات له كه‌نداوى فارس، ئه‌و كارمه‌نده سه‌ربازییانه‌ى كه به‌ریتانیا ده‌یانێرێت ده‌بنه به‌شێك له پێكهاته‌ى هێزى فه‌رمانى ده‌ریایى.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌ریتانیاش دواى ئه‌وه دێت كه كه‌شتى جه‌نگى دووه‌مى گه‌یشته كه‌نداو، دواى ئه‌وه‌ى هێزى ده‌ریایى ئێران كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ى به‌ریتانیاى ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا رایگه‌یاند: ناردنى ئێچ ئێم ئێس ده‌نكه‌ن شان به‌شانى ئێچ ئێم ئێس مۆنتره‌وز كار ده‌كات بۆ پاراستنى كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان و سه‌لامه‌تى ڕێره‌وى كه‌شتییه بازرگانییه‌كان كه مانگى پێشوو له‌و شوێنه‌ى كه كه‌شتیی ستیِنا ئیمپرۆی به‌ریتانی له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى ئێران ده‌ستگیركرا.
هاوكات بێن وواله‌س وه‌زیرى به‌رگرى به‌ریتانیا گوتى: "ئازادى ده‌ریاگه‌رى له گه‌رووى هورمز نه‌ك ته‌نها بۆ به‌ریتانیا به‌ڵكو بۆ هاوكارانى نێوده‌وڵه‌تى و هاوپه‌یمانانیشمان گرنگه".
ئێچ ئێم ئێس ده‌نكه‌ن كه‌شتییه‌كى وێرانكه‌رى به‌رگرى ئاسمانییه و شه‌شه‌م و دواهه‌مینى جۆرى 45ـه بۆ هێزى ده‌ریایى شاهانه دروست كراوه له ساڵى 2010، ئه‌م كه‌شتییه شان به شانى ئێچ ئێم ئێس كارده‌كات بۆ پاراستنى كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانى به‌ریتانیا له كه‌نداوى فارس.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.