وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: كه هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری موسڵ شه‌ش ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیركردووه و ده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر چه‌ند مووشه‌كێكدا.
سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند: فه‌وجی پۆلیسی دوازده‌ی سه‌ربه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی موسڵ و به هاوكاری زانیاری هاووڵاتیان تواندرا له گه‌ڕه‌كه‌كانی نه‌هزه و ئه‌ربجی زه‌هرا شه‌ش چه‌كداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن كه یه‌كێكیان به‌رپرسی ئه‌منی بووه ئه‌وانی دیكه‌ش چه‌كداری سه‌ربه دیوانی جوند بوون له‌و ماوه‌یه‌ی كه شاری موسڵ به‌ده‌ست ئه‌و توه‌ندڕه‌وانه‌وه بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.