Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 12:41

باوکێک دوای ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بان کوڕێک له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ى ده‌بینێت گه‌نجه‌که‌ ده‌کوژێت

کچەکە لەترسا لەسەربان خۆی فڕێدایە خوارەوە باری ته‌ندروستى ناجێگیره‌
کوردستان TV
100%


بەرە بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە 29 ى 7 ى 2019 ،  لەگەڕەکی (حەی واستی) شاری کەرکوکـ، لەسەر بانی ماڵێکی گەڕەکەکە کوڕ وکچێکـ لەلایەن باوکی کچەکەوە بینران، دواتر لەلایەن باوکی کچەکەوە گەنجەکە بەناوی (م،م،ك/لەدایکـ بووی 1998 ) بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف کوژرا، وکچەکە لەترسا لەسەربان خۆی فڕێدایە خوارەوە بەهۆیەوە بەسەختی برینداربوو

لەئێستادا تەرمی گەنجەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری کەرکوکـ، وکچەکە بەبرینداری لەنەخۆشخانەی (جمهوری) گشتی کەرکوکە وباری تەندروستی ناجێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.