ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه یانه‌ی ریال مه‌درید بریارێكی له‌ناكاوی داوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌تواناكانی گاریس بیلی وێلزی، له‌مباریه‌وه ئاژانسی هه‌والی بی بی سی ئاماژه‌ی بۆكردوه ریال مه‌درید گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی گاریس بیلی بۆ خولی چین وه‌ستاندوه، له‌كاتێك ئه‌و یاریزانه نزیكبوو له‌په‌یوه‌ندیكردن به‌یانه‌ی جیانجسۆ سۆنیجی چینی
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆری هه‌والی سكای سپۆرت روونیكردۆته‌وه بێل به‌پێی گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی سێی وه‌رز په‌یوه‌ندی به‌و یانه چینیه ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر بڕی پێدانی مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی ملیۆنه‌ك پاوه‌ند، هه‌رچی رۆژنامه‌ی دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیه ئاشكرایكردوه گاریس بێل له‌ئه‌ورپا ده‌مێنێته‌وه، به‌پێی رۆژنامه‌ی ناوبراو بێل په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتالی ده‌كات به‌شێوه‌ی خواستن، ڕۆژنامه‌ی دیپۆرتیڤۆ روونیكردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی بێل بۆندی یانه چینیه‌كه واژوو ده‌كات، ئه‌و یانه‌یه به‌شێوه‌ی خواستن بێل ده‌داته ئینته‌ر میلان، چونكه چین خاوه‌نداریه‌تی زۆری یانه ئیتالیهكهی هه‌یه
پێویسته بوترێت له‌هه‌فته‌ی رابردوو زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال بڵاویكرده‌وه گاریس بیل له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌یانه‌ی شاهانه جیاده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پێكانی ماركۆ ئه‌سینسۆی یاریزانی بالی یانه‌ی ریال ره‌نگه زێدان له‌و بریاره‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه‌و گرنگی به‌تواناكانی ئه‌و یاریزانه وێلزیه بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.