ڕۆژنامه‌ی كیكه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا راپرسیه‌كی ئه‌نجامدا بۆ باشترینه‌كانی وه‌رزی دووهه‌زارو هه‌ژده بۆ دوو هه‌زارو نۆزده، به‌پێی راپرسی رۆژنامه‌ی ناوبراو ماركۆ رۆیس هێرشبه‌ری یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆند براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان بوو له‌ئه‌ڵمانیا،
رۆیس له‌ركابه‌ری دابوو له‌گه‌ڵ كای هاڤیرتزی یاریزانی یانه‌ی بایره لیڤه‌ركروزن، به‌لام له‌كۆتاییدا ده‌نگه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ریۆس یه‌كلابۆوه، له‌سه‌ر ئاستی ڕاهێنه‌رانیش یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی خه‌ڵاتی ڕاهێنه‌ری سالی له‌ئه‌ڵمانیا پێ به‌خشرا، كلۆپ بۆ سێیه‌مین جاره براوه‌ی ئه‌و نازناوه ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی له‌وه‌رزی دووهه‌زارو یانزه بۆ دووهه‌زارو دوانزه ڕاهێنه‌ری برۆسیا دۆرتمۆند بوو
به‌م ئه‌نجامه كلۆپ ژماره‌ی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و نازناوه‌ی له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیه‌كه‌ی فلیكس ماگات یه‌كسان كرده‌وه، بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه له‌لایه‌ن كلۆب بۆ ئه‌وه ده‌گرێـته‌وه ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه توانی له‌وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ریدز براوه‌ی نازناوی چامپیۆنس لیگ بێت، شایه‌نی وتنه ڕۆژنامه‌ی كیكه‌ر ئه‌و راپرسیه‌ی له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌وانان و وه‌رزشوانانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.