نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يامێكى سه‌رخۆشيدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوود شاى عه‌ره‌بستانى سعووديه، به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى مير به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوودى برايه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆيان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و گه‌لى عه‌ره‌بستانى سعووديه كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى به‌هه‌شتى بۆ خوالێخۆشبوو و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى عه‌ره‌بستانى سعووديه خواستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.