حکوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا و وڵاتی ئەڵمانیا هاوکاری پێشمەرگە بریندارەکان دەکات ، له پرۆژەکەدا، (27) خێزانی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش کراونەتە خاوەن پرۆژەی تایبەت.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی پێشمەرگەو ناوخۆ لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش تاوتوێکرا، ئەوەش لە چوارچێوەی پرۆژەی "توانا" بههاوكاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان کە لەلایەن ئەڵمانیاو یەکێتی ئەوروپاوە سەرپەرشتی دەکرێت.
لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا، (27) خێزانی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش کراونەتە خاوەن پرۆژەی تایبەت و ژمارەیەک پێشمەرگەی تر هاوکاری کراون، تا بتوانن پشت بە خۆیان ببەستن و بژێوی خۆیان دابین بکەن.
دوای کۆبوونەوەکەش لە لێدوانێکی رۆژنامهوانیدا، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند؛ داوامان کردووە پرۆژەکە فراوان بکرێت و خانەوادەی شەهیدان و خانەوادەی بریندارانی دیکەش بگرێتەوە، بەتایبەت کە تێکڕا لە شەڕی داعش نزیکەی (12) هەزار شەهید و بریندارمان هەیە.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی: سوپاسی وڵاتی ئەڵمانیا دەکەین، کە لە رووی داراییەوە هاوکاری جێبەجێکردنی بەرنامەی قودرەی کرد، کە بۆ ژمارەیەک لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش جێبەجێکرا و پڕۆژەکەش بە سەرکەوتووی کۆتاییهات.
وەزیری ناوخۆ رایگهیاند: هێشتا مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە، دهبێت بهههموو شێوهیهك رووبهروویان ببینهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.