"نامۆترین پرۆسه‌ی فێڵكردن".. پارێزه‌رێك ویستی فێڵ له پیره‌ژنێك بكات نه‌یزانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی تووش ده‌كات.
ژان كاڵمان، له 21ی شوباتی ساڵی 1875 له‌دایكبوو و، له 4ی ئابی ساڵی 1997 كۆچی دوایكردووه، به‌ساڵاچوویه‌كی فه‌ڕه‌نسییه ناوبانگی ده‌ركرد به‌ناسناوی "فێڵبازه روح سووكه‌كه"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست نامۆترین پرۆسه‌ی فێڵكردنی ئه‌نجامدا له مێژوودا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "La Croix"ی فه‌ڕه‌نسی، ئه‌و به‌ساڵاچووه فه‌ڕه‌نسییه ته‌مه‌نی 90 ساڵ بوو كاتێك گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك كرد بۆ فرۆشتنی شوقه‌كه‌ی به‌و پارێزه‌ره كه تێیدا نیشته‌جێبوو به‌رانبه‌ر به 500 دۆلار مانگانه تا ده‌مرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له شوقه‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌مرێت، پارێزه‌ره‌كه‌ش به‌م گرێبه‌سته رازیبوو، چونكه وای دانا كه ئه‌مه پیره‌ژنه و زۆر ناژی و، هیچ رۆڵه و كه‌سی نییه و، مانگی 500 دۆلار هیچ نییه له‌به‌رانبه‌ر شوقه‌یه‌كدا.
سوپرایزه‌كه له‌وه‌دابوو ژان نه‌مرد تا ته‌مه‌نی گه‌یشته 122 ساڵ و، پارێزه‌ره‌كه دوو ساڵ پێش ژان، مرد، وایلێهات خانه‌واده‌ی پارێزه‌ره‌كه هه‌موو مانگێك له‌جیاتی پارێزه‌ره‌كه پاره‌یان ده‌دا به پیره‌ژنه‌كه و، گرێبه‌سته‌كه خه‌مڵێندرا به 180هه‌زار دۆلار، كه ده‌كاته 3 ئه‌وه‌نده‌ی نرخه‌كه‌ی خۆی له‌بنه‌ڕه‌تدا.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.