Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 13:38

وەزارەتى خوێندنى باڵا سندووقى قەرزى قوتابیان داده‌مه‌زرێنێت

ئه‌م سندووقه‌ بۆ هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی قوتابیانه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی لەگەڵ سەرۆکانی زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان کۆبووەوە، كه‌ مەبەست لێى وەرگرتنى راو و پێشنیازى زانکۆ تایبەتەکان بوو بۆ ئامادەکردنى پلانى چوار ساڵى کارکردنى وەزارەت.

دكتۆر ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەکو بەشێک لە کارنامەى کارکردن، پێشنیازى دامەزراندنى سندووقى قەرزى  قوتابیانى كرد، کە ئامانج لە دامەزراندنى سندووقەکە، هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی قوتابیانه‌.

وەزیری خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەکەدا رایگه‌یاند، ئەو سندوقە بەبەشدارى حکومەت و کەرتى تایبەت، لەنێویاندا زانکۆ تایبەتەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى هاوکاردەبن، دادەمەزرێت و لەڕێگەى ئەنجوومەنێکەوە کارەکانى رایی دەکرێن.

وتیشى" باوەڕمان وایە وەبەرهێنانى کەرتى تایبەت لەبوارى خوێندنى باڵادا دەبێت رۆڵ و پێگەى زیاترى هەبێت و پشتیوانى باشتری بکرێت".

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی رایگەیاند" بەمەبەستى دانانى پلانى ستراتیژى و درێژخایەن، پەرەپێدان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکان لەڕووى کوالێتى و گەشەکردنى توێژینەوەى زانستى، خەون و ئومێدى زۆرمان هەیە، بەڵام دەبێت توانا ماددى و مرۆییەکانى وڵاتەکەمان لەبەرچاوبێت و ئەو پڕۆژە و پلانانە جێبەجێبکەین گرنگ و هەنووکەیین و پێداویستییەکانى بازاڕى کارى کوردستان پڕدەکەنه‌وە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.