وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، پلانیان هەیە و کار دەکەن بۆ پێداچونه‌وه به گرێبەست و كارى كۆمپانیاكاندا.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مرۆ دوشەممە له دیوانى وه‌زاره‌ت، دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆژه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى گرێبه‌سته‌كان و رێكخراوى KOICA ى كۆرى كۆبوەتەوە و گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى تۆماركردنى كۆمپانیاكان كراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى تۆماركردنى كۆمپانیاكان ده‌بێـته هۆى نه‌هێشتنی رۆتین له‌به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌كان.
لە کۆبونەوەکەدا وه‌زیرى پلاندانان داواى کردوە پرۆژه و كاره‌كانیان وه‌ك پلانى داهاتویان بخه‌نه‌ڕوو، بۆ ئەوه‌ش رێكخراوى KOICA به‌وردى باسیان له جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌كه‌یان كرد كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌به‌شیكى دیکەی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له پێداچونەوهى ڕێنماییەكانى گرێبه‌سته‌كان كراوە، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانەوە ده‌رده‌كرێت، له‌و پێناوه‌ش ته‌ئكیدكرایه‌وه ده‌بێت هه‌موان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پلان و پڕۆژانه‌ى وه‌زاره‌ت دایده‌رێژێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.