ژمارەیەک کەسوکارى قوربانیانى ئەنفال لە گەرمیانەوە بەرەو سەماوە بەڕیدەکەون و بڕیارە دواى دەرهێنانەوەى روفاتى ئەنفالکراوان پشکنینیان بۆ بکرێت.
(35) کەس لە کەسوکارى قوربانیانى ئەنفال و نوێنەرى هەندێک لە رێکخراوەکانى تایبەت بۆ کارکردن لە کەیسى ئەنفال لە گەرمیانەوە بەڕێکەوتوون بەرەوە سەماوە بۆ ئەوەى لە کۆتا رۆژى پڕۆسەی دەرهێنانی قوربانیەکانى ناو ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە ئامادەبن كه بڕیارە سبەی 30ی7ی2019 کۆتا رۆژی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە بێت و دواتر ڕووفاتەکان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی (DNA) لە بەغدا.
كهسوكاری ئهنفالكراوان داواكارییهكیان ئەوەیە، كاتێك ڕووفاتی شەهیدەكان هەڵدەگیرێنەوە كاربكەن تاوەكو كونسوڵی وڵاتان و كەسانی پسپۆڕ و دادگای لاهای و تاوانی نێودەوڵەتی نوێنەریان بەشداربێت لە هەڵدانەوە و هێنانەوەی ڕووفاتی شەهیدەكان.
پێشتریش جەبار عومەر بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی گەرمیان ڕایگەیاندبوو، ژمارەی ڕووفاتی نێو گۆڕە بە کۆمەڵەکە بە تەواوی نازانرێت، چونکە ڕووفاتەکان بەسەر یەکەوەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.