دادگای باڵای ئیتحادی عێراق بڕیارێكی له‌باره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووردا و دووپاتی كرده‌وه كه كاركردن به مادده‌ی 140 به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ داداگای باڵای ئیتحادی عێراق له‌باره‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كۆبووه‌وه و دواتر وته‌بێژی دادگاكه ئه‌یاز ساموك به‌یاننامه‌یه‌كی، بڵاوكرده‌وه.
ئه‌یاز ساموك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دادگای باڵای ئیتحادی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حمود و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی دادگا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ساز كرد بۆ چاوپێخشاندنه‌وه به داواكاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ته‌فسیر كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوون.
وته‌بێژی دادگای باڵای ئیتحادی له به‌یاننامه‌كه‌دا روونی كردووه‌ته‌وه كه دادگای ئیتحادی وای بینیوه مادده‌ی 140، ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كار بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ ته‌واو كردنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی مادده‌ی په‌نجا و هه‌شتی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا به ته‌واوی بڕگه‌كانی كه تا ئێستاش به پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی 140 و سێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی به‌ركارن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، دادگا وای بۆ ده‌چێت كه ئه‌مه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یه كه له مادده‌ی په‌نجا و هه‌شتدا هاتووه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی دادوه‌ری له ئه‌و ناوچانه‌ی رووبه‌ڕووی گۆڕانكاری دۆخی دانیشتوان بۆته‌وه له چوارچێوه‌ی راگواستن و نه‌فی كردن و كۆچی به زۆره‌ملێ.
له هه‌مان كاتدا وته‌بێژی دادگای باڵای ئیتحادی رایگه‌یاندووه كه هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ته‌واو نه‌كراون و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی مادده‌كه‌ش جێبه‌جێ نه‌كراون.
ئامانجیش له دانان و به یاساییكردنی مادده‌ی 140 داوا كرا‌و بووه و پێویسته به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
بۆیه دادگا بڕیاری دا كه به‌رده‌وامی به مادده‌ی 140 بدرێت تاوه‌كو ته‌واوی بڕگه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كرێن و ئامانجه‌كانی ده‌رچوونی ئه‌و مادده‌یه‌ش به پێی هه‌نگاوه‌كانی نووسراو له مادده‌ی 58ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا به‌دی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.