Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 13:38

فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆردومانى گوندی پیرۆزانایان له‌ده‌ڤه‌ری ئامێدی کرد

2 ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ كرایه‌ ئامانج
کوردستان TV
100%

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا له‌ گووندێكی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌یان كرده‌ ئامانج .

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سه‌ر زاری شایه‌تحاڵیك له‌ نزیك رووداوه‌كه‌ ئاشكرایكرد: كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای توركیا بۆ یه‌كه‌مجار گووندی پیروزانای سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدیان بۆردومان كرد و له‌و رووداوه‌دا دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌یان كرده‌ ئامانج. شایه‌تحاڵه‌كه‌ گوتیشی: به‌ هۆی بۆردومانه‌كه‌ یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان له‌كار كه‌وتووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دیكه‌ش‌ سووتاوه‌. دیاره‌ تا ئاماده‌ كردنی ئه‌م هه‌واله‌ ئێستا زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌م بۆردومانه‌ ئاشكرا نه‌كراون.

1

 

 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.