بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 30ی 7ى 2019، كوڕێك لە گەڕەكی پەنجاعەلی له‌شاری كه‌ركوك هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی خوشكێكی خۆی و تەقەی لێکردوە و دەستبەجێ ژنەکە گیانی لەدەستداوە
ئافره‌ته كوژراوه‌كه خاوەنی 3 منداڵ بووە و تەمەنیشی 33 ساڵ بووە.
به‌پێى راگه‌یاندراوی به‌رپرسانى پۆلیسى كه‌ركوك كوڕەكە چەكی كڵاشینكۆفی پێبووە و هەر چووەتە ماڵەوە و تەقەی كردووە و دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه هاوسەری ئەو ئافره‌ته‌ش وتویەتی منیش نازانم هۆکاری کوشتنەکە چییە.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی 2 ڕۆژدا له که‌رکوک 2 حاله‌تی کوشتن له که‌رکوک له‌سه‌ر کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تی تۆمار بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.