سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا، له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ماوه‌ی دوو مانگه حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ٣٢ هه‌زار كه‌سوكاری داعش ده‌كه‌ن له سووریاوه بۆ عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بكرێت، له‌ئێستاشدا حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرسه، ئێمه‌ش وه‌كو ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هاووڵاتییان و گواستنه‌وه‌ی كه‌سوكارانی داعش له سووریاوه بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ٣٢ هه‌زار كه‌سوكاری داعش كه پشتڕاستین داعشی توندڕه‌ویان له‌گه‌ڵدایه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی مووسڵ به گشتی دروست ده‌كات.
گوتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه زیاتر له ٥٠٠ خێزانی داعش له كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل و ٣٠٠ خێزان له كه‌مپی حاج عه‌لی و ٣٠٠ خێزان له كه‌مپی نه‌مرود و ٢٠٠ خێزان له كه‌مپی جه‌دعه له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا نیشته‌جێ ده‌كرێن، جێگیركردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه‌سوكاری داعش له‌م كه‌مپانه جێگه‌ی قبووڵكردن نییه، چونكه ئه‌م كه‌مپانه له‌نێو شارن و مه‌ترسی تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی هه‌یه له‌نێو مووسڵ له داهاتوودا و مه‌ترسی ئه‌منی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌و كهسوكارانهی داعش كه بڕیاره بگوازرێنه‌وه بۆ پارێزگای مووسڵ، زۆرینه‌یان منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ بۆ ١٢ ساڵێن و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان ئافره‌ت و پیاون كه پێشتر له ریزه‌كانی داعش چالاكییان هه‌بووه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه سه‌رجه‌میان دانیشتووی مووسڵن، هه‌ر له‌گه‌ڵ داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه‌كه‌وه كردووه، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و له‌ناوچوونی سه‌ربازی داعش ئه‌و ئه‌ندام و كهسوكارانهی داعش له كه‌مپی هۆل له سووریا جێگیر كران.
گوتیشی: ئه‌و ٣٢ هه‌زار كه‌سوكاره‌ی داعش كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه له كه‌مپه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا جێگیر بكرێن، ئافره‌ت و پیاوی داعشن، راهێنه‌رن و منداڵه‌كانیشیان راهێندراون له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج و ئایدۆلۆجیای توندڕه‌وی داعش.
هه‌روه‌ها جێگری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: شاندێكی ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا به مه‌به‌ستی پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ٣٢ هه‌زار كه‌سوكاره‌ی داعش له سووریاوه بۆ عێراق و جێگیركردنیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و سبه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و لێكه‌وته مه‌ترسیداره پێشبینی كراوه‌كانی ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ حكوومه‌ت ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.