لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه كهتیمهكانى بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیهكهمان لەچەند چالاکییەکی جیاجیاداو لەماوەی 15 رۆژی ڕابردودا 41 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
- یەکێک لەدەستگیرکراوەکان تۆمەتبارە بەتاوانی کوشتن، لەدۆسیەی کوشتنی کەسێک لەساڵی 2018 داو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی داواکراو بووە.
- تۆمەتبارێکی دیکە دەستگیرکراوە بەپێی ماددەی 406/31 کە لەساڵی 2018 دا تەقەی لەماڵانکردووە.
- 2 تۆمەتبار دەستگیرکراون بەپێی مادەی 21ی چەک کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتووەو دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا.
- پێنج لەتۆمەتبارەکان بەتۆمەتی فێڵکردن لەهاوڵاتیانو بەپێی مادەکانی 453،456، 452، 457 لەیاسای سزادان دەستگیرکراون.
- 11 تۆمەتبار بەپێی مادەکانی 548 و11ی زیادەرۆیی دەستگیرکراون کە زیادەرۆییان کردۆتە سەر موڵکو ماڵی گشتی.
راشیدهگهیهنن ، تۆمەتبارەکانی دیکەش بەپێی چەند ماددەیەکی تر لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراونو لەئێستادا سەرجەمیان بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندنو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.