له‌ئاگادارییه‌كدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادار شۆفێران ده‌كاته‌وه كهشهقامی 100مه‌تری ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ده‌كه‌وێته نێوان به‌نزینخانه‌ی ئاكار تاكو مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا له‌دوای ته‌واوبونی قیركردنه‌وه‌ی دوباره به‌رووی شۆفێران ده‌كرێته‌وه به‌فه‌رمی له رۆژی 1ى 8 ى 2019
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، له‌گه‌ل كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه چوار ریانی به‌نزینخانه‌ی (ئاكار )داده‌خرێت ته‌نها ده‌كرێت به‌دووریان ، واتا ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له ترافیك لایتی نه‌مامگه‌وه دێن ناوه‌ستن له‌سه‌ر ترافیك لایت
راشیدهگهیهنن ، بۆچوونه ئیسكان وگهرهكی كشت‌وكال له پێش هۆتێلی كریستال پاڵاس پێچ ده‌كه‌نه‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولیر راشیدهگهێنێت ئه‌و شوفیرانهی كه لهئیسكانهوه به‌ره‌و گه‌ره‌كی 94 ی باداوه دێن له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بهشهقامهكه راسته‌وخۆ به‌بێ وه‌ستان پێچ ده‌كه‌نه‌وه بۆلای راست ، به‌ر له‌گه‌یشتن به‌تاپۆی دوو پێچ ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌ش جه‌نجاڵی ئه‌و شوێنه نامَینێت
لهكۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی ههولێرداوا له‌هه‌مو لایه‌ك ده‌كات كه‌پابه‌ندی رێنماییه‌كان و ئاراسته‌كانی رۆیشتن بن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.