له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆ 30 ى 7 ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان، لیژنه‌ی ستراتیژی پزیشكی سه‌ربازی كۆبونه‌وه‌ی ده‌وری خۆی ئه‌نجام دا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی، ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پزیشكی، باسیان له پرۆژه و به‌رنامه‌ی داهاتوویان كرد‌و پلانی چاكسازییان له بواری ته‌ندروستی سه‌ربازی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
دواتر نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانان باسیان له گرنگی ته‌ندروستی سه‌ربازی كرد، كه كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بواری سه‌ربازییه، هه‌روه‌ها دڵخۆشی خۆیان نیشاندا له هه‌مبه‌ر به‌ره‌وپێش چوونی پرۆسه‌كانی چاكسازی ته‌ندرووستی ، به وردی پێشنیار و خاڵه‌كانی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕیوه‌به‌ری ته‌ندرووستی سه‌ربازی یسوپاسی هاوپه‌یمانانی كرد كه به‌رده‌وامن له پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌دیاریكراوی له بواری ته‌ندرووستی سه‌ربازی، هیواشی خواست هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری بواری ته‌ندرووستی سه‌ربازی.
لیژنه‌ی ستراتیژی پزیشكی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانانه، كه مانگانه كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی به ئه‌نجام گه‌یاندن و گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامه چاكسازییانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به بواری ته‌ندروستی سه‌ربازی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.