Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 14:41

پۆلیسی هه‌ولێر 5 هه‌زار کامێرای چاودێری له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان جێگیر ده‌کات

باری ئه‌منی هه‌ولێر ده‌خرێته‌ ژێر چاودێریی ورده‌وه‌
كامێرای چاودێری
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی دانانی پێنج هه‌زار كامێرای چاودێری له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان كه‌وتووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌، باری ئه‌منی هه‌ولێر ده‌خرێته‌ ژێر چاودێریی ورده‌وه‌. 

لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخاله‌ق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: پێش ساڵی 2014 بڕیار درابوو كه‌ پێنج هه‌زار  كامێرای چاودێری بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان دانرێت به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی پرۆسه‌كه‌ دواخرا. 

ئێستاش بودجه‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان كراوه‌ و ده‌ستیش به‌ جێبه‌جێكردنی كراوه‌ و ئه‌و كامێرایانه‌ له‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان داده‌نرێن. 

گوتیشی: ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان و ئه‌گه‌ریش تاوانێك ئه‌نجام بدرێـت، له‌ رێی ئه‌م كامێرایانه‌ به‌زوویی ئاشكرا ده‌كرێت. 

لیوا عه‌بدولخاله‌ق ئاشكراشی كرد كه‌ سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌ چاودێری كردنی ئه‌م كامێرایانه‌ دانراوه كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسشایش و پۆلیسی هاتوچۆوه‌  به‌ڕێوه‌ده‌بڕیت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌ ناو شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتیی و گرنگه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كابیه‌ی نۆیه‌م و وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ دایه‌ ، به‌ زوويی ئه‌م پێنج هه‌زار كامێرایانه‌ ببه‌سترێن. 

جه‌ختیشی كرده‌وة كه‌ دانانی ئه‌م كامێرایانه‌ هاوكارێكی باش ده‌بن بۆ ئاسایش و ئارامی شاره‌كه،‌ به‌و پێیه‌ی كه‌ ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش زۆربه‌ی تاوانه‌كانی پێشوتریان له‌ رێگه‌ی كامێراكانی چاودێری‌ گشتییه‌وه‌‌‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئه‌و هێزانه‌ی بۆ خێرا دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران ئاسانتر كردووه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.