له‌میانی ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی بایرن میونشن له جامی ئۆدی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌رووی یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه‌ی توركی ده‌بێته‌وه
یانه باڤاریه‌كه ده‌ستی بهئامادهكاری كردوه به‌ر له‌وه‌ی كاروانی وه‌رزی نوێی ده‌ست پێبكات، یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌م دواییه توانی هه‌ردوو یاریزان بیامین پاڤاردو لۆكاس هێرناندیز بگوازێته‌وه ریزه‌كانی، ئه‌ویش بۆ پته‌وكردنی هێڵی به‌رگری، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه تا ئێستا له هه‌وڵ و كۆششه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیرۆی سانێی ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رستی به‌رده‌وامه تا بۆشایی هه‌ریه‌ك له ئارین رۆبن و فرانك ریبێری پڕبكاته‌وه كه له كۆتایی وه‌رزی ڕابردوو ریزی یانه‌كه‌یان جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.