مەسرور بارزانی رایگهیاند: حکومەتی هەرێم، حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستانە و پێویستە بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و حیزبەکانیش پێویستە هاوکار و یارمەتیدەربن.
ئەمڕۆ سێشەممە 30 تەمموزی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و شاندێکی هاوڕێی کرد .
سەعدی پیرە بە نوێنەرایەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ و پشتیوانی یەکێتیشی بۆ حکومەت دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەموو خەڵکی کوردستانە و پێویستە بە بێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و حیزبەکانیش پێویستە هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت بن بۆ ئەوەی کارنامەکەی جێبەجێ بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.