ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی سەردانی كردنى كەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە سنووری گەرمیان، لە شوێنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە بیابانی سەماوە، ئەفسەرێکی عێراقی سووكایهتى به ئالاى كوردستان كردو هەوڵی دا ئاڵای کوردستان لە ملى یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بێنته خوارهوه ، كه ئهمهش كاردانهوهى كهسوكارى ئهنفالكراوان و خهلكى ههرێمى كوردستان و پارت و لایهنه سیاسیهكانى كوردستانى به دواى خۆیدا هێنا.
لهم بارهوه دكتۆر موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق له كۆنگریهكهیهكى رۆژنامهوانیدا كاردانهوهى بهرامبهر به سوكایهتی كردن به ئالاى كوردستان نیشانداو ڕايگەیاند" ئەو بێڕێزییەی كە ئهفسهرێكى عێراقی بهرامبهر ئالاى كوردستان كرد جێگهى قبولكردن نییهو پێویسته به توندى سزاى بدرێت، چونكه ئاڵای كوردستان لەناو عێراقدا دەستووری و یاساییە دەبێت ڕێزی لێ بگیرێت، بۆیه بێڕێزی كردن بە ئاڵای كوردستان بێڕێزییە بە گەل و نەتەوەی ئێمە و هەستی كەسوكاری قوربانیان .
موسەننا ئەمین وتیشى" ئهم جوره كردهوانه دروستکردنی فیتنە و دووبەرەکییە لەناو عێراقدا، لەکاتێکدا لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزیی هەیە، بۆیه له پهرلهماندا داوامکرد لەوەی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگریی عێراق سزای یاسایی ئەو ئەفسەرە بدەن، تاوەکو کەسی سووکایەتی بە ئاڵای کوردستان نەکات.
هەروەها وتیشى" باسی ئەوەم کرد چەند رۆژێک لەمەوبەر لە تورکیاش گەنجێکی کوردستان هەر لەبەرئەوەی ئاڵای کوردستانی لەسەر شان بووە لێیدراوە، وەزارەتی دەرەوەش دەبوو هەر لەبەر ئەوەی هاووڵاتییەکی عێراقییە و لێیدراوە دەبوو قسەی لەسەر بکردایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.