Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:35

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خوشک و برا ئێزیدییەکان دەکات

بە بۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلێ هاڤینێی ئێزیدی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكەم.

لەم بۆنەیەدا جەخت لە پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ داواکاری خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دەکەینەوە و ئومێدی سارێژبوونی برینەکانیان و کۆتایهاتن بە ئێش و ئازارەکانیان دەخوازین.

هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.

مسعود بارزانی
30.07.2019

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.