سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى، هەڵوەشاندنەوەى نووسینگەکانى حەشدى شەعبى لە پارێزگاکان راگه‌یاند.
فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌رانسه‌ری پارێزگه‌كانی عیراق هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌شكركێشی حه‌شدی شه‌عبی و لقه‌كانی له هه‌موو پارێزگه‌كان ههڵدهوشێنرێتهوهو دۆسێكانیان ئاراسته‌ی لایه‌نی گونجاوی ده‌سته‌كه ده‌كرێن.
هاوكات گوتیشی كاربه‌ده‌ستانی عیراق پێویستیان به ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت تا پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردن و گونجاندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگه‌كان ته‌واوبكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دیوانیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رچووه په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه كه فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.