بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوینی کوردانی ئێزدی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کوردانی ئێزدی دەکات، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤینێ پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەم.
هیوادارم لە كەشێكی ئارام و بەختەوەردا ئەم جەژنە بەسەر بەرن.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەرچی لە توانایدا بێت دەخاتە گەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاترى خوشک وبرا ئێزدییە کانمان و کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتییەکانیان و ھەوڵدان بۆ گەرانەوەی ھەرچی زووتری برا ئێزدییە ئاوارەکانمان بۆ دەڤەرەکانیان لە سنوری شنگال و ھەروەھا بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی ھەموو قوربانیانی دەستی تیرۆریستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/7/30
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.