Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 15:51

کونسولخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر: به‌ خه‌مباریه‌کی زۆره‌وه‌ یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌که‌ینه‌وه‌

بووه‌ ھۆی كوشتنی ھه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی كورد
کوردستان TV
100%

كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، به‌ خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه‌ یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌له‌ دژی خه‌ڵكی بێ تاوانی بارزانی له‌ ساڵی ١٩٨٣ كه‌ بووه‌ ھۆی كوشتنی ھه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی كورد .

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: به‌ خه‌مباریه‌كی زۆره‌وه‌ یادی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی رژێمی سه‌دام ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌له‌ دژی خه‌ڵكی بێ تاوانی بارزانی له‌ ساڵی ١٩٨٣ كه‌ بووه‌ ھۆی كوشتنی ھه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی كورد . هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه‌ بۆ ھه‌موو گه‌لی عێراق و ھه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌م جۆره‌ و دڵنیایدان به‌ داھاتوویه‌كی ئارام و دیموكراتی و گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ عێراق .

له‌ 31ی ته‌مووزی 1983 و له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ رژیمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌شت هه‌زار كه‌سی له‌ بارزانیه‌كان ده‌ستگیر كردو سه‌رنگوومی كردن كه‌ هه‌موویان پیاو و گه‌نج بوون.

666

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.