لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوندی كۆری له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی قه‌ره‌بووی گوندی كۆری ھاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كان به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌كی باش كاره‌كانی به‌ره‌وپێش چووه و ھه‌وڵی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین كاتدا كاره‌كانی تاپۆكردنه‌كه ته‌واو بكرێت.
ده‌شڵێت: بۆ به‌رچاو روونی زیاتری ھاووڵاتیان پرۆسه‌ی تاپۆكردنه‌كه پرۆسه‌یه‌كی په‌یوه‌سته به چه‌ند لایه‌نێكی تر وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره تی داد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ك شاره‌وانی به به‌رده‌وام رۆژانه لهسهرھێڵین له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه، به‌پێی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین و ئاگاداری ھاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه ھه ر زانیارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ده‌ربجێت تایبه‌ت به‌م بابه‌ته نادروسته و پروپاگه‌نده‌یه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی گوندی كۆری له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ھه‌ر گۆرانكارییه‌ك و به‌ره‌و پێشچوونێك بێته ئاراوه له رێگه‌ی سایتی فه‌رمی خۆمان بلاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.