به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه، به‌رده‌وام ئه‌و گوندانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنووری قه‌زای زاخۆ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه تۆپباران ده‌كرێن و زیانێكی زۆر به زه‌وی و زار و ئاقاری هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری زاخۆش رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌كه‌كه زیانێكی زۆری به رێژی گه‌شتیار و داهاتی گه‌شتیاری گه‌یاندووه.
چیا ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: له سه‌رجه‌می 30 گووند و ناوچه‌ی گه‌شتیاری و هاوینه‌هه‌واره‌كانی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ، 15 له‌وان به یه‌كجاری و به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه چۆلكراون و گه‌شتیاره‌كانیش ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ سه‌ر داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: له ئێستادا په‌كه‌كه له هاوینه‌هه‌واره‌كان سه‌رانه و باج له هاووڵاتیان و گه‌شتیاره‌كان ده‌ستێنێت كه رێژه‌كه‌ی ده‌كاته سه‌دا 20ی داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م بابه‌ته‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه به‌هۆی ئه‌و هێزانه‌وه چۆڵ بكرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.