Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 15:50

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی پۆلەندا کرد

خۆشحاڵی خۆی بە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربڕی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی پۆلەندا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەمووزی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماسیج لانگ جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا و شاندێکی هاوڕیێ کرد.

جێگری وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی بە ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند ئەم سەقامگیرییە دەرفەتێکی باشە بۆ وەبەرهێنەرانی پۆڵەندا بۆ ئەوەی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە بەمزووانە شاندێکی بازرگانی پۆلەندی سەردانی هەولێر دەکات.

جێگری وەزیری دەرەوە پۆڵەندا هەروەها سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە سەڕەڕای سەختی و نالەباری دۆخی ئابووری کەچی باوەشی بۆ ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان کردەوە و یارمەتی وهاوکاری پێویستی پێشکەش کردوون. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی شاندی میوانی کرد و گوتی دەرفەتێکی باش لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ وەبەرهێنانی بیانی و بۆ ئەم مەبەستەش ئاسانکاریی پێویست پێشکەش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.