به‌شى (روناكى شه‌قامه‌كان)ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى ده‌ستیكردوه به‌چاككردن و نۆژهكردنهوهى ئینارهى ناو شارى سلێمانى.
ئه‌ندازیار دابان عه‌بدولكه‌ریم، لێپرسراوى هۆبه‌ى روناكى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند: له ئێستادا رۆژانه چوار تیم سه‌رقاڵى چاكسازیی كردنن له تۆڕه‌كانى روناكى شهقامهكانى ناوى شارى سلێمانى.
راشیگه‌یاند: چاكسازییكردنهكه گۆڕینى گڵۆپى سوتاو و چاككردنه‌وه‌ى سێنسهرهى فۆتۆ سێڵهكان و ستونه‌كان له خۆده‌گرێت.
وتیشى: له ئێستادا تیمه‌كانیان له شه‌قامى سالم و مه‌لیك مه‌حمود كار ده‌كه‌ن و دواى ته‌واوبوونى ئه‌و دوو شه‌قامه، ده‌چن بۆ چاكسازیی شه‌قامى سه‌ره‌كى تاسڵوجه - سلێمانى و ده‌ره‌وه‌ى شار.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.