له ده‌ڤه‌ری بارزان به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی و مه‌راسیمی 36 ساڵه‌ی یادی كۆمه‌ڵكوژیی بارزانییه‌كان به‌رێوه‌چوو.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر رێواس فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و دكتۆر به‌شیر حه‌داد به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها به‌ئاماده‌بوونی كونسڵی ووڵاتانی بیانی و دۆستی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و نوێنه‌ری دام وده‌زگا حكوومی و حزبی و سه‌ربازییه‌كان مه‌راسیمی دانانی تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌نفالكراوان به‌رێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، له وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان و به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه، باسی له نه‌هامه‌تی و ئه‌و سته‌مه‌ی كرد، كه رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی كورد به گشتیی و بارزانییه‌كان ئه‌نجامیداوه.
نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتارێكهی باسی لە نەهامەتی و ئەو ستەمەی كرد كە رژێمی رووخاوی بەعس بەرانبەر بە هاووڵاتییانی كورد بە گشتیی و بارزانییەكان ئەنجامیداوە.
دواتر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دانا.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شیر حه‌داد و نوێنه‌ران و كونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانی تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه دانا.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا تاجه گوڵینه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر و فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دانرا.
دوای دانانی تاجه گوڵینه، عه‌بدوڵڵای حاجی مه‌حمود وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی، زۆرترین تاوانی جینوساید ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراوه و بارزانییه‌كانیش به‌هۆی كوردبوونیان ئه‌نفال كران.
هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وتارێكدا رایگه‌یاند، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان به یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنانه زیاتر یه‌كگرتوو بن له پێناو وه‌دیهاتنی داخوازی و ئاواته‌كانی گه‌لی كورد.
دواتر له داوا له میوانان كرا دوای ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌بووان ده‌توانن سه‌ردانی گۆڕی ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌ن و تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیانی جینۆسایدی بارزان دابنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.