دوای 37 رۆژی دیكه وه‌رزی هاوین له عێراق كۆتایی دێت و سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییز ده‌ست پێده‌كات.
واسق سه‌لامی، پێشبینهكهری كه‌شناسی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: له روانگه‌ی كهشو هه‌واوه دوای 37 رۆژی دیكه وه‌رزی هاوین له عێراق كۆتایی دێت و سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییز ده‌ست پێده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پله‌كانی گه‌رما له رۆژانی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق به‌رزده‌بێته‌وه و له رۆژی یهكشهممهشهوه پله‌كانی گه‌رما دوو پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.