له‌م سه‌روبه‌ندی نزیكی كۆتایی مانگی زیلقهعیدهدا كه له ته‌واوی دنیاوه حاجیانی ماڵی خوا به‌ره‌و كابهی پیرۆز ده‌ڕۆن و بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه ئایینییه دڵیان پێش جه‌سته‌یان وه‌ڕێ ده‌كه‌وێت، كه ئه‌وقافی كوردستان وای به باش زانی گوتاری هه‌ینی 23ی زولقه‌عیده1440به‌رانبه‌ربه26ی ته‌موزی2019 له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ته‌رخان بكرێت بۆ باسكرد له گرنگی كابهی پیرۆز و تیشك خستنه سه‌ر مێژووی دروستكردنی، ئێمه‌یش له "مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا" كردمانه به‌شێك له توێشووی پهنجاویهكههمین گوتارمان و له به‌شێكی تری گوتارهكهیشدا وه‌ڵامی چه‌ند گومانێكی داتاشراومان دایه‌وه .
پێشده‌ستی:
له ئایه‌ته‌كانی نه‌وه‌د و سێ بۆ نه‌وه‌د و حه‌وتی سوره‌تی"ئالی عیمران" وه‌ك پێشهكیدانێك به بڕوا دارانی دنیا و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك به چه‌ند وشه‌یه‌ك هه‌موو گومانێك به‌ده‌وری كابه و هۆكاری دروستبوونیه‌وه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و ده‌فه‌رمێت: "هه‌موو خواردنێك بۆ نه‌وه‌كانی ئیسرائیل – واته یه‌عقوب كه دوو ناوی هه‌یه – ڕه‌وا بوو، مه‌گه‌ر خواردنێك كه بۆخۆی له‌سه‌ر خۆیی حه‌رام كردبێت – مه‌به‌ست به گۆشتی وشتره كه یه‌عقوب له‌سه‌رخۆیی حه‌رام كردبوو – ئه‌وه‌یش پێش هاتنه خواره‌وه‌ی ته‌ورات – كتێبه‌كه‌ی بۆ مو‌سا هاتبوو – وه‌رن ته‌ورات بێنن و بیخوێننه‌وه گه‌ر ئێوه له ڕاستگۆیانن * دوای ئه‌وه هه‌ركه‌س هه‌ر درۆ و دهسههڵبهستێك به‌ده‌م خواوه بكات به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه‌ن سته‌مكار * پێیان بڵی – گوتار له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌ده . دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت – خوا ڕاستی فه‌رمووه و شوێن میلله‌ت – ڕێباز – ی ئیبراهیم بكه‌ون به لایه‌نی یه‌كخواناسی گرتن و لادان له به‌تاڵ و تووله ڕێگاكان، هه‌رگیز ئیبراهیم له هاوه‌ڵ بۆخوا پهیداكاران نه‌بوو * به‌ڕاستی یه‌كه‌م ماڵێك كه بۆ مرۆڤه‌كان دروستكرابێت – ببینن بۆ مرۆڤه‌كان – ئه‌و ماڵه‌یه كه له شاری به‌ككه – مه‌ككه – یه كه خوا فه‌ڕو خێری به‌سه‌ردا ڕشتووه و ڕێنماییكاره بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر * له‌وێدا چه‌ندان نیشانه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه له نیشانه‌كانی خوای گه‌وره، وه‌ك مه‌قامی ئیبراهیم – كه له‌پاڵ كابهیه و مسوڵمانان دوای سوڕانه‌وه به‌ده‌وری كابه دوو ڕكات نوێژی مسوڵمانانه‌ی له‌پاڵدا ده‌كه‌ن – له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ماڵه ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌س چووه ئه‌وێ، ده‌بێ پارێزراو بێت و چ گیان و چ سامان و چ هه‌ر شتی، ئه‌ركه له‌سه‌ر مسوڵمانان حه‌جی ئه‌و ماڵه بكه‌ن، واته بڕۆن ئه‌ركه‌كانی حه‌ج له‌وێوه جێیبه‌جێ بكه‌ن كه گرنگترینیان سووڕانه‌وه‌یه به‌ده‌وریدا و هه‌ر سهردانێكیشی ده‌بێ حه‌وت جار به‌ده‌وریدا بسووڕێته‌وه، ئه‌م ئه‌ركه له‌سه‌ر كه‌سانێكه توانای جێبه‌جێكردنیان هه‌بێت – توێشوو و ئامێری پێگه‌یشتن و بوونی ئاسایشی ڕێگا-، هه‌ركه‌سیش بڕوای به‌م ئه‌ركانه نه‌بێت، بێ بڕوایه و بزانن كه خوا زۆر بێ نیازه له بوونه‌وه‌ر هه‌ر هه‌مووی".
ده‌ره‌نجام:
وه‌ك بینیمان بیرهێنانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر "كابه" و له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی دروستكهرهوهكهی – ئیبراهیم - سڵاوی خوای لێبێت - دا و، به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی نه‌كرد كه په‌رستنی بۆبكرێت، كه هه‌ركه‌س به ویژدانه‌وه بیان خوێنێته‌وه تێده‌گات بوونی كابه جگه له به ئامڕازكردن نییه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سوره‌تی "قوره‌یش" زۆر به‌ڕوونی وه‌ڵامه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه خوا له دوو ئایه‌ته‌ی سێ و چواریدا ده‌فه‌رمێت: "با په‌روه‌رێنی ئه‌و ماڵه بپه‌رستن * ئه‌و پهروهرێنهی له برسێتی قوتاری كردن و له ترس ڕزگاری كردن " .
ببینن په‌روه‌رێنی كابه نه‌ك كابه، هه‌ربۆیه له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بڕوا – عه‌قیده - ی ئیسلامییه كه نابێ مرۆڤ سوێند به به‌ده‌ر له‌خوا بخوات و هه‌ر سوێندێكیش به"كابه" بخورێت به‌تاڵه، چونكه كابه په‌رستراو نییه و تاكه په‌رستراوی ڕاسته‌قینه هه‌ر"الله"یه و به‌س، ته‌نانه‌ت قوره‌یش له‌گه‌ڵ ملهوڕی و نه‌فامی خۆیشیان كه بتیان ده‌په‌رست و له نێو كابه و ده‌وروبه‌ریدا ده‌یان، بگره سه‌دان بتیان دانابوو هانایان بۆ "حه‌جه‌رولئه‌سوه‌د" نه‌ده‌برد و نه‌یان خستبووه خانه‌ی بته‌كانیان"1" كه ئه‌و ڕاستییه له وته‌كانی عومه‌ره‌وه – خوای لێ ڕازی بێت – دوای مسوڵمان بوونی ده‌بینرێت كاتێ له به‌رانبه‌ر كابه ڕووده‌كاته به‌رده ڕه‌شه‌كه و ده‌ڵێ: "به‌ڕاستی من ده‌زانم تۆ به‌ردێكی نه زیان ده‌گه‌یێنی نه قازانج، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رم نه‌بینیایه – دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت - ماچی كردی ماچیشم نه‌ده‌كردی" 2".
ئاوڕێك له مێژووی دروستبوونی كابه:
وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی تری زانستیی باسكردن له یه‌كه‌م جاری دروستكردنی كابه جێگای باس و خواسه و دوو توێی سه‌رچاوه‌كان پڕن له توێژینه‌وه‌ی بابه‌تیی و پڕزانیاریی، لێره‌دا من پوخته‌یه‌كی كورتكراوه دێنم كه له نێو وێبسایتی"الاسلام سۆال وجواب" به‌درێژی هاتووه :
1/ ئه‌بو جه‌عفه‌ر ئهلباقیر ده‌ڵێ: یه‌كه‌م كه‌س فریشته بوون دروستیان كرد .
2/ خاوه‌نی"اچواو البیان" وه‌ك ئیبنوجهوزی و ئیبنو حه‌جه‌ر و كه‌سانی تر، ڕایان وایه كه ئاده‌م دروستی كردووه.
3/ زانای به‌ناو و ده‌نگی هاوچه‌رخی سعودی "ئیبنو عهسهیمین" له ئیببنو ته‌یمییه‌وه وایان باس كردووه كه یه‌كه‌م كه‌س ئیبراهیم بووه - سڵاوی خوای لێبێت - به فه‌رمانی خوا دروستی كردووه.
گومان له‌وه‌یشدا نییه كه خوا له سه‌د و بیستوحهوتههمین ئایه‌تی سوره‌تی "به‌قهره"دا ده‌فه‌رمێت: "ئه‌وكاته وه‌بیربێننه‌وه كه ئیبراهیم بناغه و كۆڵه‌كه و دنگه‌كانی به‌یتی بڵند ده‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا" .
كه‌وابوو ئه‌م خاڵه‌یان به‌ڵگه نه‌ویسته و له هه‌موو شت گرنگتر تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی كه كابه خۆی ناپه‌رسترێت و ڕێز لێنانه‌كه‌ی - وه‌ك شه‌ریعه‌ت ڕوونی كردۆته‌وه - سنوورداره.
قۆناغه‌كانی دوای ئیبراهیم:
1/ دوای جێگیر بوونی خێڵه‌كانی "عه‌مالیق" و "جورهوم" له‌دوای ئیبراهیم - سڵاوی خوای لێبێت - ئه‌وان بوونه ده‌سته‌به‌ری نۆژه‌نكردن و پارێزگاری كردنی كابه .
2/ به تێپه‌ڕبوونی ساڵ و زه‌مان داڕوخان ڕووی كرده كابه و قوڕه‌یش نۆژه‌نیان كرده‌وه، وه‌لێ نه‌یان توانی وه‌ك خۆی به ته‌واوی دروستی بكه‌نه‌وه و حیجری ئیسماعیلی لێ جیابووه‌وه كه وه‌ك نیو بازنهوایه و به‌شێكه له كابه.
3/ عه‌بدوڵای كوڕی زوبه‌یر جارێكی تر تێكی دا و وه‌ك خۆیی لێكرده‌وه و حیجریشی خسته ناو و دوو ده‌رگای بۆ دروستكرد، وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كی دروستدا هاتووه كه كاتی خۆی چۆن بووه"3"
4/ له‌سه‌رده‌می ئومه‌وییه‌كاندا گێڕایانه‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆنی خۆی.
5/ له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا له ساڵی 1039ی كۆچیی دوای ئه‌وه‌ی لافاو هات كابهی تێكدا عوسمانییه‌كان به یاوه‌ری چه‌ندین ئه‌ندازیاری میسری له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نۆژه‌نیان كرده‌وه و گێڕایانه‌وه بۆ ئهوشێوهی پێش هاتنی ئیسلام و تا ئێستا هه‌ر وایه"4" .
وا بهستهبوون ئه‌ركه و، كاره‌كان پله‌په‌ندی خۆیانیان هه‌یه:
خوێنه‌ری به‌ڕێز: وه‌ك له گوتاره‌كه‌مدا باسم لێ‌كرد به ئه‌ركی ده‌زانم لێره‌دا هه‌ندێك ته‌مومژ بڕه‌وێنمه‌وه و وه‌ڵامێكی ئه‌وانه بده‌مه‌وه كه له ئاوی لێڵدا مه‌له ده‌كه‌ن و به‌نێوی جیاجیا"عیرفانی"بێ نوێژ، خواپه‌رستی به‌دڵ بێ نوێژ، پێویست نه‌بوونی له‌چكی خانمان و تاوانباركردنی به‌وه به‌وه‌ی كلتووره و حساب نه‌كردن بۆ ئه‌و هه‌موو ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه پڕ له فه‌رمووده وئاینزانیی- فیقهی ئیسلام – ـه، كه ده‌ڵێم:
1/ نوێژ به‌وشێوه‌ی كه له ده‌یان ئایه‌تدا قورئان فه‌رمانی پێداوه وسه‌دان فه‌رمووده ڕوونیان كردۆته‌وه، واجب . فه‌رز . ئه‌ركه و هه‌ر تاكێكی مسوڵمان ئه‌گه‌رله بڕوا پێ نه‌بوونیه‌وه نه‌یكات، بێ بڕوایه .
2/ له‌چك واته داپۆشینی سه‌ر و مل و سینگی خانم و به ده‌قی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده واجب فه‌رز ئه‌ركه و به نه‌كردنی تاوانبار ده‌بێ و ئه‌گه‌ر بڕوای به ئهركێتییهكهی نه‌بێت بڕوای به ئه‌ركێكی ئیسلام نییه .
تێبینی:
ده‌كرێ شێوازی فه‌رمانێتی به له چككردن له ئایه‌تی سی و یه‌كی سوره‌تی"نور"دا تێبگه‌ین، بۆ كه‌سێك خۆی تهفرهنهدات .
3/ كه ئیسلام هات و هه‌ر ئاكارێكی پێش خۆی وه‌ك خۆی هێشته‌وه و ئیقراری له‌سه‌ركرد ئیتر بووه موڵكی شه‌ریعه‌ت نه‌ك وه‌ك كلتووری عه‌ره‌ب مابێته‌وه، خۆڵ نه‌كه‌نه چاوتان .
4/ حه‌ج كردن، بایه‌خدان به قوربانی، به كابهی پیرۆز، به سه‌فا و مه‌روه، به زه‌مزه‌م، به مونا و موزده‌لیفه، به عه‌ره‌فات پێش ئیسلام عه‌ره‌ب ده‌یكرد، كه ئیسلام هات ئیقراری له‌سه‌ركرد و حوكمه‌كانی دیاری كرد و په‌یوه‌ندییان به كلتووری عه‌ره‌به‌وه نه‌ما.
5/ لابردنی مووی بن باڵ و دامێن، بهرسمێڵكردنی پیاوان، خه‌ته‌نه‌كردنی كوڕان، خۆشۆردن، نینۆككردن، كه پێیان ده‌گوترێت "سونه‌نی فیتره"، پێش ئیسلام هه‌بوون و كه ئیسلام هات دانی پێدانان و حوكمه‌كانی ڕوونكرده‌وه و په‌یوه‌ندی به عه‌ره‌به‌وه نه‌ما.
به‌ڕێزه‌كه‌م:
تا دوورتربیت، له دواتر ده‌بیت، به‌ڵام كه چاكه و خراپه‌ت ئاوێته ده‌بن، یان یه‌كسان ده‌بن ئه‌وه تۆ باشیت، چونكه هه‌ر لایه‌نی خراپه‌ت زاڵنه‌بووه به‌سه‌رتدا!
كه‌لوپه‌لی خۆت و ماڵه‌كه‌ت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ردڵ و ڕۆحهكهت!
كه كه‌لوپه‌لی خۆت و ماڵه‌كه‌ت پیس بوون و نه‌ت ششتن ده‌ڕزێن، دهپۆرتكێن ده‌گه‌نن.
دڵیش كه به‌رده‌وام بوو له تاوان و نه‌گه‌ڕانه‌وه و چاكه نه‌كردن و وا به‌سته نه‌بوون، له‌كه‌دار ده‌بێ. ژه‌نگین ده‌بێ، بۆگه‌نی و پیس ده‌بێ، ناشیرین و ڕه‌ق و بێ خێربێر و به‌د ده‌بێ، باری گوناهت گرانتر ده‌بێ، سه‌یرێكی چوارده‌یه‌مین ئایه‌تی سوره‌تی "مگففین" بكه‌ن ده‌فه‌رمێت: "ئه‌وانه كه‌سانێكن كه دڵیان ژه‌نگین و ته‌پوتۆزاوی بووه له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌كانیان" .
كه نوێژ ده‌كه‌یت و گوناهیشت هه‌یه باشتری له‌وه‌ی گوناهیشی هه‌یه و نوێژیش ناكات!
كه له‌چك ده‌كه‌یت و گوناهیشت هه‌یه باشتری له‌وه‌ی لهچكیش ناكا و گوناهیشی هه‌یه!
هه‌موو خانمه باڵاپۆشهكانی جیهان خراپه بكه‌ن، مانای ئه‌وه نییه پاڵاپۆشی خراپه.
هه‌موو حاجی و نوێژ خوێنه‌كان دهسبڕو خراپ بن، مانای ئه‌وه نییه نوێژ و حه‌ج خراپه.
من و تۆ كه مرۆڤین نه‌ك فریشته، حه‌زمان هه‌یه و لایه‌نی ڕۆحییشمان تێدایه، ئه‌ركه ترازووهكه ڕاگرین.
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ باشم ونوێژ ناكه‌م له‌چك ناكه‌م، درۆزنه چونكه بۆلاشه‌ی خۆی خراپه، كه ئه‌مانه‌ته له ئه‌ستۆیدا و ده‌یكاته سووته‌مه‌نی دۆزه‌خ، ئیتر چۆن بۆ به‌ده‌ر له‌خۆی باشه؟ نه‌كه‌ن تهفرهخواردوویان ببن، خوا له خۆتان بكه‌ن به قسه‌ی كه‌س!
دوا وته:
ئه‌زیزم وه‌رن با وێكڕا له ئایه‌تی سه‌د و دوو ی سوره‌تی "ته‌وبه" وردببینه‌وه كه خوا چیمان پێ ده‌فه‌رمێت:
"هێندێكی تر له مرۆڤه‌كان هه‌ن دان به‌هه‌ڵه‌كانیاندا ده‌نێن و كارێكی باش و كارێكی خراپ ئاوێته ده‌كه‌ن، ئه‌وانه جێگای هیوایه خوا لێیان خۆش ببێت، خوا لێبورده و میهره‌بانه".
په‌راوێزه‌كان :
"1" بگه‌ڕێنه‌وه بۆ "الشیخ محمد رشید رچا فی "مجله المنار" (16/675" .
"2" إنی أعلم أنك حجر لا تچر ولا تنفع ، ولولا أنی رأیت رسول الله صلی الله علیه وسلم یقبلك ما قبلتك ) رواه الجماعه كلهم أحمد والشیخان وأصحاب السنن".
"3"فه‌رمووده‌یه‌كی دروستمان هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر – دروود و سڵاوی خوای له‌سه‌ربێت – بۆ عائیشه‌ی – خوای لێ ڕازی بێت – باسكرد كه كاتی خۆی ئیبراهیم و ئیسماعیل - سڵاوی خوای لێبێت - چۆن كابهیان درست كردووه و دوو ده‌رگای هه‌بووه به‌ڵام كه لافاو بردوویه‌تی قوره‌یش وه‌ك خۆی بۆی چاك نه‌كراوه‌ته‌وه و فه‌رموویه‌تی: له‌به‌ر ئهوهنهبوایه كه خه‌ڵكه‌كه تازه مسوڵمانن تێكم ده‌ده‌دا و وه‌ك كۆنم لێده‌كرده‌وه، - ده‌كرێ خوێنه‌ری به‌ڕێز له ڕێگای ئهكاونتهكانمهوه سه‌یری ده‌قی گوتاره‌كه‌ی جومعه‌م بكات – و ئه‌مه‌یش ده‌قی فه‌رمووده‌كه:
"فی روایه لمسلم عن عائشه زوج النبی صلی الله علیه وسلم: أن رسول الله صلی الله علیه وسلم قال: ألم تری أن قومك حین بنوا الكعبه اقتصروا عن قواعد إبراهیم؟ قالت فقلت یا رسول الله أفلا تردها علی قواعد إبراهیم؟ فقال رسول الله صلی الله علیه وسلم: لولا حدپان قومك بالكفر لفعلت".
"4"أقوال العلما‌و فیمن بنی الكعبه والمسجد الأقصی أولا "، الإسلام سۆال وجواب ، 2011-8-18، اگلع علیه بتاریخ 2018-4-29. بتصرف" و تاریخ الكعبه واگوار بنائها "، إسلام ویب، 2004-9-2، اگلع علیه بتاریخ 2018-4-29. بتصرف" و تهدم الكعبه وبناوها علی مر التاریخ الإسلامی "، إسلام ویب، 2012-11-27، اگلع علیه بتاریخ 2018-4-29).
ن / عومه‌ری چنگیانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.