رۆژنامه‌ى بێرمینگهام مه‌یلى به‌ریتانى، ئه‌و كورده‌ى كه ژیانى شه‌ش كه‌س له مردن ڕزگارده‌كات له مانشێتى هه‌واڵه‌كه‌دا به پاڵه‌وان ناوى ده‌بات.
په‌نابه‌رێكى كورد له به‌ریتانیا به هاناى شه‌ش كه‌سه‌وه ده‌چێت و له مردن ڕزگاریان ده‌كات و ژیانى خۆى ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه و دواى رزگاركردنى شه‌شه‌م سه‌رنشینى نێو ئۆتۆمبێله‌كه به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
ئاكام عه‌لى ته‌مه‌ن 39 ساڵ، په‌نابه‌رێكى كوردى كوردستانه و دانیشتوى شارۆچكه‌ى بورتن سه‌ر به ستافۆردشایر له وڵاتى به‌ریتانیا له كاتى گڕگرتنى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى ڤان له شه‌قامی ئه‌ى 38 كه یه‌كێكه له شه‌قامه قه‌ره‌بالغه‌كان له شه‌قامه‌كه ده‌په‌ڕێته‌وه و شه‌ش سه‌رنشینى نێو ئۆتۆمبێله‌كه له مردن ڕزگار ده‌كات.
ئاكام عه‌لى باس له ڕووداوه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ: له‌و كاته‌ى كه ئۆتۆمبێله‌كه‌م بینى له رێگاى خۆى ده‌رچوو و ئاگرى گرت هه‌وڵم دا به‌ره‌و رووى ئۆتۆمبێله‌كه بڕۆم و له كاتێكدا بارانێكى زۆر ده‌بارى و شه‌قامه‌كه قه‌ره‌بالغ بوو و گوێم له زه‌نگی ئۆتۆمبیله‌كان بوو كه ئاگاداریان ده‌كردمه‌وه چونكه شوێنى په‌ڕینه‌وه نه‌بوو به‌ڵام من گوێم پێ نه‌دان و له شه‌قامه‌كه په‌ڕیمه‌وه و بینیم كه‌سانێك له‌بڕى ئه‌وه‌ى سه‌رنشینى نێو ئۆتۆمبیله‌كه ڕزگار بكه‌ن مۆبایله‌كانیان ده‌رهێناوه و وێنه‌ى رووداوه‌كه ده‌گرن.
ئاكام ده‌ڵێت هه‌وڵم دا ده‌رگاى ئۆتۆمبێله‌كه بشكێنم به‌ڵام زۆر شتم بینى كه زه‌حمه‌ت بوو له ده‌رگاكه‌وه سه‌رنشینه‌كان ده‌ربهێنم بۆیه هه‌وڵم دا بچمه سه‌ر سه‌قفى ئۆتۆمبێله‌كه و له په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه رایان كێشمه ده‌ره‌وه و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانى یه‌كه‌م كه‌س ئۆتۆمبێله‌كه گڕى گرت و وتم ئه‌گه‌ر ده‌ریان نه‌هێنم ده‌سووتێن و دواى رزگاركردنى ژیانى كۆتا كه‌سیان به چه‌ند چركه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قییه‌وه.
ناوبراو دواى رووداوه‌كه به ڕۆژنامه‌نووسانى وتوه، ئه‌وه‌ى زۆر هانیداوه ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات ئه‌وه بووه كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكى هاوشێوه‌دا ئامۆزایه‌كى گیانى له‌ده‌ست داوه و هه‌روه‌ها گوتیشى كه زانیم ئۆتۆمبێله‌كه سه‌رنشینى تێدایه زانیم كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵى رزگاربوونیان نه‌ده‌م سه‌د له سه‌د ده‌سووتێن بۆیه به هانایانه‌وه چووم و خۆشبه‌ختانه هه‌ر شه‌ش سه‌نشینى نێو ئۆتۆمبێله ڤانه‌كه رزگار كرد.
شۆفێره‌كه و سه‌رنشینێكى نێو ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران، هاوكات پۆلیس ئاكامیان به پاڵه‌وان ناوبرد.
جێگه‌ى ئاماژه‌پێدانه له ئێستادا میدیاكانى وڵاتى به‌ریتانیا ناوى ئه‌و گه‌نجه كورده به پاڵه‌وان ده‌هێنن له كاتێكدا كه چه‌ندین كه‌س و هاووڵاتى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته له كاتى رووداوه‌كه له‌و شوێنه‌بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه هه‌وڵى رزگاركردنى ئه‌و سه‌رنشینانه بده‌ن.



ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.