گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: دانانی پێوه‌ری زیره‌ك ته‌واوی هاوبه‌شانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: دانانی پێوه‌ری زیره‌ك له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری كاره‌بایه و ته‌واوی هاوبه‌شانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌تا له كارگه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه ، له ئێستادا بۆ ماڵانیش جێبه‌جێده‌كرێت و به ماوه‌ی 18 مانگ ته‌واو ده‌بێـت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.