Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 17:04

ئیدارەی گەرمیان راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سه‌ر ئاسایش بڵاوکردەوە

4 كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهیدبوون و 8ى دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە1 ى 8 ى 2019 ،  ئیدارەی گەرمیان راگەیاندراوێکی لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردوو بڵاوکردووەتەوە و  كه‌تێیدا هاتووه‌ ، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش لەبازگەی ناحیەی كۆكسی سنووری ئیدارەكەمان، هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەهۆیەوە چوار كارمەندی ئاسایش و پێشمەرگە شەهید بوون و هەشتی تریش برینداراربوون.

ئیدارەی گەرمیان ده‌شڵێت ، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە وێڕای ئەوەی بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و توندڕەوییە دەكەین، سەری رێز و وەفاداری بۆ خانەوادەی شەهیدەكان دادەنوێنین‌ و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخواز. 

ئیدارەی گەرمیان راشیده‌گه‌ێنێت ، لێرەوە رۆڵی گەورەی هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین، كە گیانفیداییانە بەرگریان كرد و رێگربوون لەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشەكەیان فراوانتر بكەن و ئامانجی پیس‌و گڵاویان بپێكن، سوپاسی هێزە ئەمنییەكان و پزیشك‌و كارمەندانی تەندروستی و خۆبەخشان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەكەین، كە بەدەم بریندارەكانەوە چوون، هاونیشتمانیانی خۆشەویستی سنورەكەش دڵنیادەكەینەوە هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە بەچاوكراوەیی و گیانفیدایی لە ئامادەباشیدان و رێگرن لە هەر كردەوەیەكی تیرۆریستی.


كاتژمێر 11 ى شه‌وی رابردوو  گرووپێك له‌ چه‌كدارانی داعش دو به‌ هاوه‌ن و چه‌كی قه‌نناس هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ناحیه‌ی كوڵه‌جۆو بنكه‌یه‌كی ئاسایشی ناحیه‌كه‌.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه‌ هاوه‌نه‌كان و پێكدادان له‌ نێوان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌ئه‌منییه‌كان،ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید و برینداربوون 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.